دابەشکردنی نەوتی سپی لەم شوێنانە دەستپێدەکات

کوردستان 21/10/2020

Alternate Text

وا بڕیارە ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی قەزای سۆران دەست بەدابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا بکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، لە ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران نەوت دابەشبکرێت و لە دوای ئەویش ناوچە شاخاویەکانی سنوری چۆمانیش دەگرێتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی پێشتر بڵاو کراوەتەوە، بۆ هەر بەرمیلێک نەوت ٤٦ هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر و لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق و وەزیری نەوتی عێراق بڕی نەوتی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستانی لە ٥٠ ملیۆن لیترەوە زیاکرد بۆ ١٥٠ ملیۆن لیتر و لە ناوچەکانی سنوری قەزای سۆران دەست بە دابەشکردنی کراوە.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا