پیاوێکی ئەمریکی دەبێتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تاقیکردنەوەی رێگەیەکی نوێ بۆ زوو گەیشتنە سەر کارەکەی.
براین ئێدوارتی تەمەن ٥٧ ساڵ، گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت بە رێگەیەکی سەیر لە رێگەی بەکارهێنانی سەتڵێکی ناوماڵ سڕێنەوە و ئامێرێکی هەوادەرکردن و چەترێکەوە ئامێرێکی وەک عەرەبانە دروست دەکات.
وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، بەو رێگەیە ئێدوارت دەتوانێت بە شێوازێکی خێرا لەسەر شەقامەکان بڕوات.
ڤیدیۆکەی ئەو پیاوە ئەمریکییە زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری هەبووە و بە رێگەیەکی داهێنەرانە ناویان بردووە.