یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پۆستێکی نوێی لە حکومەت وەرگرت کە پۆستی بریکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانیە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، لە مەراسیمێکدا کە لە وەزارەتی پیشەسازی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بەڕێوەچووە، عەلی عوسمان وەک بریکاری وەزیر دەستبەکاربووە.
هاوکات دوێنێ سێشەممە، ئەمەل جەلال وەک سەرۆکی نوێی دەستەی گەشتوگوزار دەستبەکاربووە، لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.