لەدوای هێرشەکەی چەند رۆژی رابردوو بۆ سەر مامۆستایەک حکومەتی
فەڕەنسا رایگەیاند کە کۆمەڵەیەکی ئیخوانی هەڵوەشاندووەتەوە و مزگەوتێکی داخستووە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، حکومەت لە
چەند رۆژی رابردوودا رێککارەکانی دژی توندڕەوی
چڕکردووەوتەوە، هاوکات گروپێکی هەڵوەشاندووەتەوە بە تۆمەتی تێوەگلان لەتیرۆرکردنی ئەو مامۆستایەی کاریکاتێری بۆ پێغەمبەری ئیسلام دروستکردبوو.
ئەو گروپە ئیسلامییەی هەڵوەشێنراوەتەوە، ناوی (گروپی شێخ ئەحمەد یاسین)ە و سەر بە
جوڵانەوەی حەماسی فەڵەستینییە و بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە تیرۆرکردنی مامۆستاکەدا
دەستی هەبووە، ئەمەش بە وتەی میدیا فەرەنسییەکان.
ماکرۆن جەختیلەوەشکردەوە، بڕیارە نوێیەکان سەبارەت بە کۆمەڵە ئاینییەکان
لە چەند هەفتەی داهاتوودا رادەگەیەنرێن.
لەچەند رۆژی رابردوودا لە هێرشێکدا ئەو مامۆستایەی وێنەی کاریکاتێری لەبارەی پێغەمبەری ئیسلام بڵاوکردبووەوە کوژرا و هەر زووش پۆلیسی ئەو وڵاتە تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکرد کە موسوڵمانێکی بەرەگەز چیچانی بوو.