٢٤کەس بوونە قوربانی وەرگرتنی ڤیزای پاکستان

جیهان 21/10/2020

Alternate Text

لە کۆبوونەوەی هەزاران هاوڵاتی ئەفغانی بەمەبەستی وەرگرتنی ڤیزای پاکستان، بە هۆی پاڵنانەوە ١١ ئافرەت کەوتنە ژێرپێ و گیانیان لەدەستدا و ١٣ی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

 

بەگوێرەی راگەیاندنی بەرپرسێکی ویلایەتی نانگارهار لە ئەفغانستان، هەزاران هاوڵاتی بەمەبەستی وەرگرتنی ڤیزای پاکستان لە یاریگایەکدا نۆرەیانگرتووە، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغی و دروستبوونی پاڵەپەستۆ ١١ ئافرەت گیانیان لەدەستدا و   ١٣ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون کە زۆرینەیان ئافرەتن.

 ماڵپەڕی ئەسۆشیەیتد پرێس رایگەیاندووە، زۆرینەی قوربانییەکان بەتەمەن بوون و لە ناوچە جیاوازەکانی ئەفغانستانەوە روویان کردبووە یاریگاکە تا ڤیزەی پاکستان بەدەستبهێنن.

باڵیۆزخانەی پاکستان لە کابوڵی پایتەخت رایگەیاند، تەنها لە هەفتەی رابردوودا ١٩ هەزار ڤیزەی داوەتە هاوڵاتیانی ئەفغانی بەمەبەستی سەردانکردنی پاکستان، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ناوچەکەدا، سنوورەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان داخران تا لە کۆتاییدا و لە مانگی ئەیلولدا سنورەکان بە رووی هاوڵاتیاندا کرانەوە.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا