پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند، کەهەستاون بە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەکی وەهمی و دزیکردن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، باندێکیان دەستگیرکردووە،کە هەستاون بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە شێوەی وەهمی و دزینی بڕە پارەیەکی زۆر.
باسی لەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا چەندین جۆر چەک و ئۆتۆمبێلێک دەستیانبەسەردا گیراوە.
ئاشکراشی کردووە، تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە، کە بڕی ٤٠ ملیۆن دینار و ٢٠هەزار دۆلار و ٣٨هەزار دۆلاری دیکەشیان دزیوە.
لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر راگیراون، و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.