دوای ئەوەی هاوسەری عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆکی پێشووتری سوودان هەستی بە خراپی دۆخی تەندروستی کرد، بەتەنها گەیەندرایە نەخۆشخانە و وێنەکانیشی بەخێرایی بڵاوکرانەوە.
بە گوێرەی زانیاری میدیا عەرەبییەکان، وداد بابکر، هاوسەری عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکی پێشووتری سوودان، لە زیندانەکەی خۆی لە خەرتوم دۆخی تەندروستی تێکچووە و بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ئەو ژنە سەرۆکە، لەکاتی بردنی بۆ نەخۆشخانە جگە لە پیاوانی ئاسایش رێگەنەدراوە هیچ کەسێکی نزیکی لەگەڵدا بێت و ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی نیشانەی هیچ نەخۆشییەکی مەترسیدار لەسەر جەستەی ئەو ژنە سەرۆکە زیندانیکراوە، دەرنەکەوتووە و دواتر گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندانەکەی