حکومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێی دا

کوردستان 21/10/2020

Alternate Text

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، ھە‌موو وە‌زارە‌ت و دە‌ستە‌كان و دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت، پێداچوونە‌وە‌ی بنە‌ڕە‌تی بكە‌ن بە ‌رێنماییە‌كان بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و خزمە‌تانە‌ی حكومە‌ت پێشكە‌شی دە‌كات بە‌ خێراتر و ئاسانتر و بە‌ رۆتینێكی كە‌متر و تێچوویە‌كی گونجاوتر بگات بە‌ ھاوڵاتییان.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووە و لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران،  راپۆرتێكی لە‌ بارە‌ی پڕۆژە‌ی بە‌رنامە‌ی خزمە‌ت خستە‌ڕوو و ئاماژە‌ی بە‌ ژمارە‌ و جۆری ئە‌و خزمە‌تانە‌ كرد و پلانی چۆنیە‌تی باشتركردنی ئەو خزمەتانە پێشکەش کرد.

هاوکات بڕیاردرا، حکومەت پە‌رە‌ بە ‌بە‌رنامە‌ی خزمە‌ت بدات كە‌ بریتییە‌ لە‌ كە‌مكردنە‌وە‌ی رۆتینات لە‌ناو دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت و بە‌رزكردنە‌وە‌ی ئاستی ئە‌و خزمە‌تانە‌ی كە‌ پێشكە‌ش بە‌ ھاوڵاتییان دە‌كرێت.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختلەوەکرایەوە، ھە‌موو وە‌زارە‌ت و دە‌ستە‌كان و دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت لە‌ ژێر ‌سە‌رپە‌رشتی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیراندا، پێداچوونە‌وە‌ی بنە‌ڕە‌تی بكە‌ن بە ‌رێنماییە‌كان بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و خزمە‌تانە‌ی حكومە‌ت پێشكە‌شی دە‌كات بە‌ خێراتر و ئاسانتر و بە‌ رۆتینێكی كە‌متر و تێچوویە‌كی گونجاوتر بگات بە‌ ھاوڵاتییان.

پرۆژەی خزمەت لەمانگی ئابی ٢٠١٨، لەمەراسیمێکدا لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە راگەیەندرا، کە ئامانج لێی پێداچوونەوەیە بەو خزمەتگوزاریانەی لە فەرمانگەو دامودەزگاکانی حکومەتدا دەکرێت، بەمەبەستی کەمکردنەوەی رۆتینات و بەئەلیکترۆنیکردنی کاروباری ئەو دامەزراوانە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا