قائیمقامی قەزای شنگال ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕێککەوتنی
شنگال ئیمزاکرا ئێستا دەستیانکردووە بە نووسینی ناو بۆ پێکهێنانی هێزێکی پۆلیس بۆ
شنگال.
مەحما خەلیل قائیمقامی قەزای شنگال ، بە ماڵپەڕی
پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە "ئێستا دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی
خاڵ و بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە و یەکەم هەنگاویش دروستکردنی هێزێکە بۆ ناوخۆی شەنگال
و پاراستی ئەو قەزایە."
ئەوەشی وتووە "خاڵێکی ڕێککەوتنەکە بریتییە
لە پێکهێنانی هێزێکی ٢٥٠٠ کەسیی پۆلیس بۆ شەنگال، ئەو هێزەش لە ١٥٠٠ کەسی خەڵکی کەمپەکان
و ١٠٠٠ کەسیش لەو کەسانەی گەڕاونەتەوە شەنگال پێک دێت و دوێنی دەستیان بە نووسینی
ناوەکانیان کرد و مامەڵەکانیان بەڕێوە دەبەن."
قایمقامی شنگال ئاماژەیشی داوە "هیوادارین
هەموو خاڵ و بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە بکەونە واری جێبەجێکردنەوە."
ڕێککەوتنی شەنگال لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی
هەرێمی کوردستاندا کراوە و چەندین خاڵی ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئیداری لەخۆی دەگرێت.