حکومەتى هەرێم بڕیارێکى لەبارەی ماددە کشتوکاڵییەکانەوە دەرکرد

کوردستان 21/10/2020

Alternate Text

حكومەتی هەرێم پێشنیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێك ماددەی کشتوکاڵی كردووە كە لە دەرەوەی هەرێمەوە هاوردە دەكرێن.  

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا، بە لێخۆشبوونی هاوردەكردنی ئامێری كشتوكاڵیی پێشكەوتوو لە ڕەسمی گومرگی بۆ ئەو كۆمپانیا تایبەتمەندانەی كە ئامادەن ئەو ئامێرانە هاوردە بكەن و بە مەرجی ئاسان و بە شێوازی قیست بۆ جووتیارانی ڕاستەقینە دابین بكرێن.

ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێك ماددەی سەرەتایی پەسەنكرد، كە لە دەرەوەی هەرێمەوە هاوردە دەكرێن بۆ پڕۆژە كشتوكاڵییەكان كە لەناوخۆدا بەرهەم نایەت.

بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابوری و ناوخۆی ڕاسپارد بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری كاری پێویست ئەنجام بدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا