پەرستگاى لالش لە لایەن ئەمریکاوە نۆژەندەکرێتەوە

کوردستان 21/10/2020

Alternate Text

ئەمریکا ئەرکى نۆژەنکردنەوەى پەرستگاى لالشى ئێزدییەکانى لە ئەستۆگرت و بڕى ٥٠٠ هەزار دۆلاری بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرد.

 هەرمان میرزا بەگ بریكاری میری ئێزدییان بە ماڵپەڕی فەڕمی پارتی راگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی كونسوڵی گشتیی ئەمریكا و راوێژكارە ئێزدییەكان و ژمارەیەک لە هاوڵاتیانى ناوچەکە لەلالش، پرۆژەى نۆژەنکردنەوەى پەرستگاى لالش بەسەرکرایەوە و بڕى ٥٠٠ هەزار دۆلاری دیكە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ نۆژەنكردنەوەی پەرستگاکە تەرخانكرا.

بریکارى میرى ئێزیدییان وتیشى، بە هەماهەنگى حکومەتى هەرێم و ئێزیدییەکان و بەهاوکارى ئەمریکا پرۆژەى نۆژەنکردنەوەى پەرستگاى لالش دەستیپێکردووە و بڕیارە تەواوى ئەو پەرستگایە نۆژەنبکرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگى ئابى ٢٠١٤ دا، رێکخراوى داعش هێرشى کردە سەر قەزاى شەنگال و سەرەڕاى ئاوارەبوونى هەزاران ئێزیدى، زۆرینەى ماڵ و باڵەخانەکانى ئەو ناوچەیە و تەنانەت لالشیش کە پەرستگاى سەرەکى ئێزدییەکانە زەرەر و زیانیان پێگەیشت و باس لەوەش دەکرێت کە تائێستا ژمارەیەک لەو ئیزدییانە بێ سەروشوێنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا