توێژینەوە.. ئافرەتان تا منداڵی زیاتریان ببێت زیاتر ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە

هەمەرەنگ 21/10/2020

Alternate Text

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی منداڵ بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانی دایک و باوک زیاتر دەبن، هەروەک توێژەران لە نوێترین توێژینەوەدا ئاشکرای دەکەن کە زیادبوو نی ژمارەی منداڵ مەترسی لەسەر تەندروستی دایکەکە زیاتر دەکات.

نوێترین توێژینەوە کە لە زانکۆی کامبریج ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە، تاوەکو ئافرەت منداڵی زیاتری ببێت زیاتر ڕووبەڕووی نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک و تێکچوونی لێدانەکانی دڵ دەبێتەوە.

ئەو ئافرەتانەی پێنج منداڵ یان زیاتریان دەبێت، ئەوە بە ڕێژەی لە ٤٠% تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن بەتایبەت لە سەروو تەمەنی ٣٠ ساڵییەوە، ئەمەش بە بەراورد بەو ئافرەتانەی کە منداڵێک یان دوو منداڵیان هەیە.

توێژەران ڕایدەگەیەنن دووگیانی و منداڵبوون پەستان بۆ سەر دڵ زیاتردەکەن، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی منداڵ ئافرەتان کەمتر دەتوانن گرنگی زیاتر بە خۆیان بدەن.

کلێر ئۆلیڤەر ویلیامزی پزیشک و مامۆستا لە زانکۆی کامبریج  وتوویەتی "هەروەک دەزانین دووگیانی و لەدایکبوون پەستانێکی زۆر دەخەنە سەر دڵی دایکەکە، لەگەڵ ئەوەشدا پەروەردەکردنی منداڵ زیاتر ماندویان دەکات و ڕووبەڕووی
نەخۆشییە مەترسیدارەکانیان دەکاتەوە".

لە توێژینەوەکەی زانکۆ کامبریج و نۆرس کارۆلینا هاتووە، زیاتر لە هەشت هەزار ئافرەت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، تەمەنیان لە ٤٥ بۆ ٦٥ ساڵ زیاتر تێناپەڕێت.

ئەو ئافرەتانەی خاوەنی پێنج منداڵ یان زیاترن،  لە ٣٠% ڕووبەڕووی نەخۆشییەکانی دڵ دەبنەوە، هەروەها لە ٣٥%ی ئافرەتان تووشی جەڵتەی مێشک دەبن و لە ١٧% تووشی سستی دڵ دەبن.

توێژەران بۆیان ڕوونبووەتەوە کە ئەو ئافرەتانەی سێ بۆ چوار منداڵیان دەبێت ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانیان لێدەکرێت، بەڵام توێژەران ئاماژە بە بوونی پێنج منداڵ یان زیاتر دەکەن کە مەترسییەکان بۆ سەر دایکەکە زیاتر دەکات و زۆرتر ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانیان لێدەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا