عەلی حەمە ساڵح: ٤٠٠ بارهەڵگرى قاچاخ لە دەروازەى باشماخەوە داخڵدەکرێن

کوردستان 21/10/2020

Alternate Text

 عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، ٤٠٠ بارهەڵگرى قاچاخ لە دەروازەى باشماخەوە داخڵدەکرێن و بەرپرسى دەروازەکەش هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.

عەلى حەمەساڵح پەرلەمانتارى کوردستان رایگەیاند، بە بڕیارى بەرپرسى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ رێگە بە بارى فەرمى نادرێت بچنە دەروازەکە و لە بەرامبەردا نزیکەی ٤٠٠ بارھەڵگری تەنسیق( قاچاخ)  بەبێ گومرگ و پشکنین داخڵى هەرێم دەکرێن.

لاى خۆشیەوە لیوا مەریوان کەمال بەرپرسی کۆمەڵگای نێودەوڵەتى باشماخ بە BMC راگەیاند، فەرید حەقپەنا بەڕێوەبەرى گومرکى ئێران لە مەرزى باشماخ پێیراگەیاندووە، بەهۆى قەرەباڵغى رێگاوبانەکان لە دیوى ئێران و بۆ سەلامەتى گیانى شۆفێران و هاوڵاتیان، هاتنەناوەوەى بارهەڵگرەکانى هەرێمى کوردستانیان بۆ ئێران ڕاگرتووە و هیچ پەیوەندییەکی بە هێنانی باری قاچاخەوە نییە و ئەو هەواڵەش دوورە لە ڕاستییەوە.

وتیشى،  بریارەکە لە لایەن بەرپرسانى ئێرانەوە لە مەرزەکە دەرکراوە و مەبەست لێى روونەدانى رووداوى هاتوچۆیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە چەندین پەرلەمانتار لە ماوەی ڕابردوو باسیان لەوە کردووە لە دەروازەکانەوە باری قاچاخ هاوردە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا