وەزیری
بازرگانی و پیشهسازی ڕایگەیاندووە، تا
مانگی حوزەیرانی ڕابردوو زیاتر لە ٢٨ هەزار کۆمپانیا لە هەرێم تۆمارکراون.
کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشهسازی لە
نوسراوێکى فەرمیدا کە ئاراستەى پەرلەمانی کردووە ڕایگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستان
٢٨ هەزارو ٨٥٣ کۆمپانیا تا یهكی شهشی ئهمساڵ تۆماركراون.
لە نوسراوەکەدا هاتووە ، زۆرینهی كۆمپانیاكان
ناوخۆیین كه ژمارهیان ٢٥ هەزار و ٥٧٥ کۆمپانیایه و ٣ هەزار و ٣٧٨ کۆمپانیاش بیانین.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٥ لە هەرێمی كوردستان بوژانهوهی ئابوری بههێز هەبوو،
ئهوهش وایكرد تۆماركردنی كۆمپانیای تازە بەردەوام لەهەڵكشاندا بوو.