ئەو هۆکارانە کامانەن وادەکەن مرۆڤ سەرکەوتوو نەبێت ؟

هەمەرەنگ 21/10/2020

Alternate Text

هەمووان دەیانەوێت بەردەوام لە ژیانی ڕۆژانەیاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنن، بەڵام چەند هۆکارێک ڕێگردەبێت لە گەشتن بە ئامانجەکەیان وەک بەردەوام گۆڕینی ئامانجەکەیان و کارنەکردن لەسەر ئامانجێكی دیاریکراو.

 چەند هۆکارێکی خستووتەڕوو کە وادەکەن کەسێک سەرکەوتوو نەبێت، لەوانە بیرکردنەوە لە خەونێک کە ئەگەری بەدیهاتنی کەمە یاخود بەردەوام بیر لە ڕووداوێک دەکەنەوە کە ڕوودانی ئەستەمە. هەندێک کەس بەردەوام بیر لە خەونێک دەکەنەوە بەڵام هەوڵی گەشتن بەو خەونە نادەن و بەردەوام چاوەڕێی کەسێکن خەونەکانیان بۆ بەدیبهێنێت.

زۆرجار بەهۆی کاریگەری تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەرکەوتن دوادەکەوێت چونکە کەسانێک تەواو پەیوەستی بوون و لەبیریانکردووە پلانی سەرەکی ژیانیان چییە، بەهۆی تەکنەلۆژیاوە بەردەوام کارەکانیان بە ناتەواوی دەمێنێتەوە و بەمەش سەرکەوتن بەدەستناهێنن.

هەندێک لەو کەسانەی لە سەرکەوتن دوادەکەون جێگیرنەبوونیانە لەسەر یەک پلان و بەردەوام بیرۆکەی تازەیان هەیە و جێبەجێی ناکەن.

یەکێک لە نهێنییەکانی سەرکەوتن بوونی پشتگیرییە، لەکاتی نەبوونی پشتگیریدا کەسەکە دووچاری بیرۆکەی نەرێنی دەبێتەوە کە پێی وایە هەرگیز سەرکەوتوو نابێت و واز لە ئامانجەکەی دەهێنێت.

کەسی سەرکەوتوو شکستەکانی ناخاتە ئەستۆی کەسانی دیکە، هەرکات پێتوابوو شکستەکانت بەهۆی کەسێکی دیکەوەیە ئەوا لە ئامانجەکەت دوور دەکەویتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا