مەسعود بارزانی: دەرفەتی چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغدا لە ئارادایە

کوردستان 21/10/2020

Alternate Text

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا ئاڕاستەیەكی ئەرێنی و وەرگرتووە و دەرفەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە ئارادایە.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە تۆنی ئاڵێرز، باڵیۆزی نەرویج لە عێراق كردووە و باس لە بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق کراوە، هەروەها باڵیۆزی نەرویج هاوسۆزی و نیگەرانیی خۆی بۆ ڕووداوی هێرشکردنەسەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا ڕاگەیاندووە.

 ئەوەشی خستووتەڕوو ، "وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی داعش پیرۆزباییشی لە ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرد كە لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ کردوە و بە هەنگاوێكی ئیجابی لە قەڵەم داوە، بۆیە نەرویج کە بەشێكە لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش و ڕۆڵی هەبوە لە مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە و جەختی لە ویستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان".

 هاوکات  سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  وتووشیەتی، "سوپاسی ڕۆڵی وڵاتی نەرویج دەکەن  لە هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و پێشوازیشی كرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، پەیوەست بە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداش  باسی لەوەکردووە كە پەیوەندییەكان "ئاراستەیەكی ئیجابیان وەرگرتووە و دەرفەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە ئارادایە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا