خۆبەخشێکی تاقیکردنەوەی ڤاکسینە بەریتانییەکە گیانیلەدەستدا

تەندروستی 21/10/2020

Alternate Text

ڤاکسینەکەی  بەریتانیا لەچەندین وڵاتی جیهان لەسەر خۆبەخشەکان تاقیدەکرێتەوە، یەکێک لەخۆبەخشەکان کە ڤاکسینەکەی وەرگرتووە  لە بەرازیل گیانیلەدەستدا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی برازیل مردنی یەکێک لەخۆبەخشەکانی ڤاکسینەکەی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیای راگەیاندووە کە لەلایەن کۆمپانیای ئاسترازێنیکاوە سەرپەرشتی دەکرێت.

هاوکات لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەوە زانکۆی ئۆکسفۆردیش هەواڵەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام زانایان وتویانە کە رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سەلامەتی نەگیراوەتەبەر.

  زانکۆ بەرازیلییەکەش کە هاوکاری ئۆکسفۆرد دەکات بۆ تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە ئاشکرایکردووە، ئەو هاوڵاتییەی کە گیانیلەدەستداوە بەرازیلییە بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردووە خەڵکی کوێیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا لە چەند وڵاتێک، دامەزراوە تەندروستییەکان لە قۆناغی تاقیکردنەوەی چەند ڤاکسینێکدان و تا ئێستا ڕێکخراوی تەندروستى جیهانی هیچ یەکێک لەو ڤاکسینانەى  پەسەند نەکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا