وێستگەی ئەتۆمی لەسەر مانگ دروستدەکرێت

هەمەرەنگ 21/10/2020

Alternate Text

ئاژانسى ناساى ئەمریکى رایگەیاند، بەنیازن جارێکى دیکە بچنەوە سەر مانگ و لەوێ وێستگەیەکى ئەتۆمى دابمەزرێنن.

 جیمس برایدنستاین سەرۆكی ئاژانسی ناسا، بە میدیاکانى راگەیاند، بەنیازن جارێکى دیکە بچنەوە سەر مانگ و بۆ ماوەیەكی زۆر لەوێ بمێنینەوە، ئەوەش پێویستی بە وزەی ئەتۆمی ھەیە لەسەر مانگ و پێویستی بە سیستەمێك ھەیە كار بۆ بەرھەمھێنانی بكات، وتیشى وەزارەتی وزەى ئەمریکا ھاوکارییان دەكات لەدروستكردنی ئەو سیستەمە بەڕێگای بەكارھێنانی وزەی ئەتۆمی.

ئەو بەرپرسەى ئاژانسى ناسا ئاماژەى بەوەشکردووە، پێویستییان بە بزوێنەرێكی مووشەكی ئەتۆمی یاخود ئەتۆمی كارەبایی ھەیە، بۆ ئەوەی كاتی پێویستیان بۆ بگەڕێنێتەوە بۆ گەیشتن بە مەریخ، بەوتەى ئەو، وەزارەتی وزەى ئەمریکا تواناى هەیە ئەو جۆرە بزوێنەرە دروستبکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەى رابردوودا، یاداشتێكی لێكتێگەیشتن سەبارەت بە پێویستی دروستكردنی چەند وێستگەیەكی ئەتۆمی لە سەر مانگ، لە نێوان ناسا و وەزارەتی وزەی ئەمەریكا واژووكرا و لاى خۆشیەوە ناسا تەندەری كەمكردنەوەی دروستكردنی وێستگەی ئەتۆمی بە توانایی ١٠ كیلۆوات لەسەر مانگ راگەیاند و بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داھاتووشدا ناوی كۆمپانیای براوە ئاشکرا بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا