ڤیدیۆ..دوای پێنج ساڵ، قەڵەوترین پیاوی جیهان لەماڵەکەی هاتەدەرەوە

هەمەرەنگ 22/10/2020

Alternate Text

دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ مانەوە لەماڵەکەی خۆیدا بەبێ جوڵە، قەڵەوترین پیاوی جیهان بڕیاریدا بێتە دەرەوە.

جیسۆن هیڵتۆن، گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵە، بەهۆی ئەوەی کێشی لەشی گەیشتبووە ٣٢٠ کیلۆ ماوەی پێنج ساڵ بوو نەیتوانیبوو لەماڵەکەی بهێنرێتە دەرەوە.

ئەو گەنجە لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەک دەژیا، بەهۆی زۆری کێشی لەشییەوە دانیشتوانی باڵەخانەکە ترسی ئەوەیان هەبووە سەقفی خانووەکەیان بڕوخێت، یان بە پلیکانەکاندا بێتە خوارەوە مەترسیان بۆ دروستبکات.

هیڵتۆن بۆ رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی باسیلەوەکردووە، تا ساڵی ٢٠١٤ دۆخی بەوشێوەیەی ئێستا خراپ نەببوو، بەڵام دواتر بەهۆی خووگرتن بە خواردنی خێرا و خواردنەوە گازییەکان بەو شێوەیەی ئێستا قەڵەو بوو.

شەوی رابردوو، ئەو گەنجە قەڵەوە لەلایەن پیاوانی فریاگوزارییەوە لەرێگەی بەرزکەرەوەوە لەماڵەکەی هێنرایە دەرەوە، بۆ ئەمەش حەوت کاتژمێریان پێویست بوو، دواتر لەرێگەی ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی تایبەت گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا