تەندروستی هەرێم: پێشبینییەکانی کۆرۆنا ترسناکن

کوردستان 22/10/2020

Alternate Text

وتەبێژی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، پێشبینییەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ترسناکن.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە هەرێمی کوردستان،ژمارەی تووشبووان و گواستنەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەرێژەیەکی بەرچاو زیادیانکردووە.

روونیشیکردووەتەوە، پێشبینیەکان ترسناکە و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە.

وتەبێژی تەندروستی ئاشکراشی کرد، ئەمڕۆ بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی، ئەنجومەنی راوێژکاری پزیشکانی پسپۆڕ و راوێژکار و خاوەن ئەزموون لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆبوونەوەدان تایبەت بە رەوشی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا