نرخی بەرمیلێک نەوتی
خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤١ دۆلار و ٤٨ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی
خاوی ئەمريکيش بە ٣٩ دۆلار و ٣٧ سەنت دەفرۆشرێت.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت پەیوەندى بە رەوشى ئەمنى وڵاتانى بەرهەمهێن و پەیوەندییە
سیاسییەکانى نێوان وڵاتانى زلهێز و بەرهەمهێنى نەوتەوە هەیە، لە لایەکى دیکەشەوە بەهۆى
بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بە زۆربەى وڵاتانى جیهاندا و کەمبوونەوەى چالاکییە
پیشەسازییەکان نرخى نەوت بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.