پۆلیس و بازگەکان لەبارەی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە ئاگادارکرانەوە

کوردستان 22/10/2020

Alternate Text

لەدوای ئەوەی ئامادەنەبوو بچێتە بەردەم دادگا لە هەفتەی رابردوودا لە ئێستادا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرچووە و پۆلیس و بازگەکانیشی لێئاگادارکراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە BMC راگەیاند، پۆلیسی سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و سەرجەم بازگەکان ئاگادارکراونەتەوە، محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.

لەسەر هەمان پرس BMC پەیوەندی بە رەسوڵ عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە کرد، و ئاشکرایکرد، لە هەفتەی رابردووەوە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەزامەندی دەربڕیوە ئەو ئەندامەی بچێتە بەردەم دادوەری دادگای قۆرەتوو، بەڵام ئەو خۆی ئامادەنەبووە.

لەماوەی رابردوودا محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان، بە تۆمەتی تەزویرکردنی وەسڵ، لەلایەن دادگای قۆرەتووەوە داواکرا، بەڵام بەهۆی چەند جارێک ئامادەنەبوونی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا