هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا.. ئۆباما پشتیوانى جۆبایدن دەکات

جیهان 22/10/2020

Alternate Text

باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردنى جۆبایدن دەستی بە هەڵمەتی هەڵبژاردن کرد و داوای لە خەڵکى ئەمریکا کرد دەنگ بە بایدن بدەن.

 ئەمڕۆ لەیەکەم دەرکەوتنیدا لە سەرەتاى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنکانى ئەمریکاوە، باراک ئۆباماى سەرۆکى پێشووى ئەمریکا رەخنەى توندى ئاراستەى دۆناڵد ترەمپ کرد و پشتیوانى خۆى بۆ جۆبایدن کاندیدى دیموکراتەکان دەربڕى و رایگەیاند، ترەمپ تەنیا خەریکی بڵاوکردنەوەی تویتە و هیچ شتێکیشی سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا بۆ رزگارکردنی ئەمریکییەکان نەکردووە.

سەرۆکى پێشوى ئەمریکا وتیشى، لەکاتى سەرۆکایەتییەکەى ترەمپدا پرسى رەگەزپەرستى لە ئەمریکا پەرەى سەندووە و زۆرینەى بابەتە کۆمەڵایەتییەکانیش بەرەوە دواوە پاشەکشەیان کردووە، هاوکات ئاماژەى بەوەشکردووە، ترەمپ هەرچەندە ئابوورییەکى بەهێزى لەبەردەستدا بووە بەڵام نەیتوانیوە بە شێوەیەکى دروست مامەڵە لەگەڵ ئەو ئابورییەدا بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ٤ى تشرینى دووەم هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت و هەریەکە لە جۆبایدن لە دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ لە  کۆمارییەکان بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتە لە کێبڕکێدان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا