کونسڵخانەی چین لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە،وڵاتەکەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای لەسەر ٦٠هەزار کەس تاقیکردووەتەوە و ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە.
کونسڵخانەی چین لە هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، تا کۆتایی ئەمساڵ وڵاتەکەیان دەتوانێت ٦١٠ ملیۆن، ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەرهەمبهێنێت.
ئاشکراشیکردووە، تا ئێستا ڤاکسینەکەیان لەسەر ٦٠هەزار کەس تاقیکردووەتەوە و ئەنجامی باشی هەبووە و کاریگەری لاوەکی دروستنەکردووە.
هەر لە راگەیەندراوەکەی کونسوڵخانەی چیندا هاتووە، هیچ کەسێکمان لە ئاسایشدا نابین تا هەموومان لە ئاسایشدا نەبین، لەگەڵ داهێنانەکانمان لەبواری رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.