لەگەڵ ئەوەی لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەڵبژاردەی عێراق هیچ یارییەکی نەکردووە، بەڵام توانی پارێزگاری لە ئاستی ٧٠ی خۆی بکات لە ریزبەندی یەکێتی تۆپی پێی جیهان.
بەگوێرەی راپۆرتێکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان بۆ ئەمساڵ هەڵبژاردەی عێراق لە ریزبەندی ٧٠ی یەکێتییەکەدایە.
هاوکات پلەی حەوتەمی لە ریزبەندی هەڵبژاردەکانی ئاسیا و وڵاتە عەرەبییەکاندا بەدەستهێناوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، یارییەکانی تۆپی پێ لەزۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا پەکیان کەوتووە.