ئەمڕۆ نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى کە پێشتر پێشوازى لە حاڵەتەکانى کتوپڕ
دەکرد، تایبەتکرا بە توشبووانى کۆرۆنا و لە ئێستادا تەنها کەیسەکانى کۆرۆنا وەردەگرێت.
پەیامنێرمان لەشارى سلێمانییەوە پێى راگەیاندین، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ى
تشرینى یەکەم، لەبەر زۆرى ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لەشارەکە، لە ئێستادا نەخۆشخانەى فریاکەوتن پێشوازى لە توشبووانى
کۆرۆنا دەکات و نەخۆشخانەکەش تایبەتکراوە بە کەیسەکانى کۆرۆنا.
هاوکات هەر ئەمڕۆ سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى هەرێم لە کۆنگرەیەکى
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ١٣٠٨کەسى دیکە لە هەرێم تووشى کۆرۆنا بوون و ١٧ توشبووش
گیانیان لەدەستداوە، وتیشى، لە ئێستادا نەخۆشخانەکان لۆدێکى زۆریان کەوتووەتەسەر و
داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندى رێنماییەکانى خۆپارێزى بن.