سەعد حەریرى بۆپێکهێنانى حکومەتى لوبنان راسپێردرا

جیهان 22/10/2020

Alternate Text

بە دەنگى ٦٤ ئەندامى پەرلەمانى لوبنان، سەعد رەفیق حەریرى وەک سەرۆکوەزیرانى نوێى ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا و بۆ پێکهێنانى کابینەى حکومەت راسپێردرا.

 دواى دەستلەکارکێشانەوەى حەسەن دیاب لە پۆستى سەرۆکوەزیرانى لوبنان و بەردەوامى خۆپیشاندانەکانى هاوڵاتیان و زیادبوونى گرژى و ململانێ سیاسییەکانى لایەنەکانى ناو پەرلەمانى وڵاتەکە، دواجار ئەمڕۆ لە کۆشکى بعبدا لە بەیروتى پایتەخت بە زۆرینەى دەنگى پەرلەمانتاران سەعد حەریرى سەرۆکوەزیرانى پێشوترى وڵاتەکە جارێکى دیکە بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى لوبنان راسپێردرا.

هەریەکە لە میشیل عەون سەرۆککۆمار، کوتلەى وەلید جومبلات و نەجیب میقاتى و تەمام سەلام سەرۆکوەزیرانى پێشوترى وڵاتەکە پشتگیرى حەریرى دەکەن و لەبەرامبەریشدا، کوتلەى حزبوڵڵا لە پەرلەمانى ئەو وڵاتە جگە لەوەى پشتگیرى حەریرییان نەکرد، هیچ کاندیدێکیشیان بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان نەکرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەعد حەریرى لە ژیانى سیاسى خۆیدا دووجار پۆستى سەرۆکوەزیرانى لوبنانى پێدراوە و هەردووجارەکەش دەستی لە پۆستەکەى کێشاوەتەوە، حەریرى لە ١١ى تشرینى دووەمى ٢٠١٦دا وەک سەرۆکوەزیران دەستنیشانکراو دواتر لە ساڵى ٢٠١٧دا چووە وڵاتى سعودیە و لەوێوە لە رێگەى وتارێکى تەلەفزیۆنییەوە دەستى لە پۆستەکەى کێشایەوە و ئێران و حزبوڵڵاى بە دەستێوەردان لەکاروبارى وڵاتەکەیدا تاوانبارکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا