بافڵ تاڵەبانى: کەمتەرخەمى لەکەس قبوڵناکەین و لەمەودوا سیاسەتى پاداشت وسزا پەیڕەودەکەین

کوردستان 22/10/2020

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتى لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند، نوێنەرەکانیان لەحکومەتی خۆجێیی راسپاردووە بە گڕوتینێکی نوێوە خزمەتبکەن و کەمتەرخەمی لەھیچ کەسێک لەبەرامبەر خزمەتکردنی سلێمانی قبوڵناکەن، وتیشى، لەمەودوا سیاسیەتی پاداشت و سزا پەیڕەودەکەن و کەسی شیاو و سەرکەوتوو دەھێننە پێشەوە.

ئەمڕۆ لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە کۆبوونەوەى بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى و ئەندامانى مەکتەبى رێکخستن و بەئامادەبوونى شاڵاو عەلی عەسکەری لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و جەزا سەیدمەجید لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی، باس لە رەوشى ئێستاى هەرێم و ناوچەکە کرا، هاوکات کار و بەرنامەى نوێى رێکخستنەکان و سەرکردایەتى یەکێتیش بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتیان و رێگریکردن لە هەر کەمتەرخەمییەک کە لەوبوارەدا بکرێت باسیان لێوەکرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، لێپرسراوى مەکتەبى رێکخستن، پرۆژەی نوێکردنەوە و رێکخستنەوەی رێکخستنەکانی یەکێتی روونکردەوە و ئاماژەی بە پرۆژە و میکانیزمی نوێکرد بۆ پێداچوونەوە بەھەیکەلی ئۆرگانەکانى یەکێتى لەسەرئاستی مەڵبەند و کۆمیتە، بەشێوەک رێکخستنی یەکێتی لە ئاست قۆناغەکە و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکدا بێت.

هاوکات، جەزا سەیدمەجید لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی یەکێتى ئاماژەى بەوەکرد، لەدوای کۆنگرەوە مەڵبەندێکی نوێ ھەیە و بەبەرنامەی نوێوە خزمەت دەکەن و ھەموو ھەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کەموکوڕییەکان و گرفتەکانى رابردوو چارەسەربکەن و مەڵبەندی سلێمانی بکەنەوە  بە مەڵبەندی خەڵک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا