توشبوونی منداڵان بە کۆرۆنا روو لەبەرزبوونەوەیە

کوردستان 22/10/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، حاڵەتەکانی توشبوونی منداڵان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روویان لەبەرزبوونەوە کردووە.

پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بە BMC راگەیاند، لەئێستادا لە جیهاندا حاڵەتەکانی توشبوونی منداڵان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روویان لەبەرزکردنەوە کردووە، لە پێشتردا دەیانوت رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لەنێو منداڵاندا لە ١٠٪، یە بەڵام ئێستا دەڵێن ١٦٪ ە.

روونیشیکردەوە، پێشبینی دەکرێت لەم پایزەوە رێژەی توشبوون بەرزتربێت و نیشانەی زیاتریشیان تێدادەربکەوێت.

جەختیلەوەشکردەوە، سێ بۆ چوار کەیسی مردنی منداڵانمان هەبووە کە خۆیان نەخۆشی درێژخایەنینان لەگەڵدابووە و توشی ڤایرۆسی کۆرۆناش بوون.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا