سێ کەسی دیکە لە تەقەکەرەکانی چەمچەماڵ: دەستگیرکران

کوردستان 22/10/2020

Alternate Text

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی دیکە لە تەقەکەرەکانی دیکەی قەزای چەمچەماڵی راگەیاند.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەم، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پاش ئەوەی لەهەفتەی رابردوودا، دوو کەس بەتۆمەتی تێکدانی ئارامی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکران، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ فەرمانی گرتنی بۆ سێ کەسی دیکە دەرکرد.

 

روونیشیکردووەتەوە،  لە ئێستادا ئەو تۆمەتبارانە بەناوەکانی (پ ،ف ،م) دانیشتوی چەمچەماڵ (ب ،ح ،ع) و (ک ، م ، م) دانیشتوی ناحیەی شۆڕش ، خۆیان رادەستی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کردووە و ئۆتۆمبێل و چەکەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، بەبڕیاری (٥٧٠) راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا