د.هێرش حەیدەر: هەموو قەرەوێڵەی نەخۆشخانەکان پڕبوون لە توشبووانی کۆرۆنا

کوردستان 22/10/2020

Alternate Text

سەرپەرشتیاری تیمی رووبەرووبونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، نەخۆشخانەكانی توانای وەرگرتنی چەند نەخۆشێكیان هەیە، بەهۆی پربوونی هەموو قەڕەوێڵەكانی نەخۆشخانەكان و ناجێگیری باری تەندروستی زۆرینەی نەخۆشەكان.
 

د.هێرش حەیدەر سەرپەرشتیاری تیمی رووبەرووبونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە،" پێشبینیەكان ترسناكە و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگایە بۆ هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە". 

سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، "ڕۆژ بە ڕۆژ نەخۆشخانە زیاد ئەكەین بەوەشەوە فریاناكەوین لە ئێستادا نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا  ڕۆژانە توانای وەرگرتنی تەنها چەند نەخۆشێكیان هەیە، ئەویش بەهۆی پربوونی هەموو قەڕەوێڵەكانی نەخۆشخانەكان و ناجێگیری باری تەندروستی زۆرینەی نەخۆشەكان".
‎ 
ئەوەشی خستووەتەروو، "لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان، ژمارەی تووشبووان گواستنەوەی نەخۆشی  ڤایرۆسی كۆڕۆنا بە ڕێژەیەكی بەرز زیادی كردووە".

ئەو دكتۆرە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، "ئەوەی ماك و ترسناكی كۆرۆنا بە چاوی خۆی نەبینێ نازانێ چەند قورسە" داوادەكات، "هاوڵاتیان خۆیان و خۆشەویستانیان بپارێزن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا