لە پارێزگای دهۆک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هەر یەک لە شڤان سەعیدی چالاکوان؛ کە لەناو ماڵەکەی
خۆیدا دەستگیرکراوە، هاریوان عیسا ڕۆژنامەنوس و گوهدار زێباری رۆژنامەنوس ، لە قەزای
ئاکرێ دەستگیرکران.
هێزە ئەمنییەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانیش هیچ
ڕوونکردنەوەیەکیان دەربارە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسانە
بڵاونەکردووەتەوە و کەسوکارەکەشیان دەڵێن "نازانین بۆ کوێ براون".
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر و بەهۆی خۆپیشاندانەوە کۆمەڵێک چالاکوان و
رۆژنامەنوس لە سنوری پارێزگای دهۆک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایەوە دەستگیرکراون.