زۆرجار کڕینی ماسیی بەستوو
بە ئاسانکاریی بیری لێدەکرێتەوە تا هەرکات پێویستیکرد ژەمێکی ئاسانی لێ دروستبکرێت،
بەڵام خواردنی ماسیی بەستوو زیانی زیاترە وەک سوود.
ژەهراویبوونی خۆراک ئەو
بارودۆخەیە کە بەسەر خۆراکە بەستوو و لەقتوونراوەکاندا دێت و چەندین زیانی تەندروستی
لێدەکەوێتەوە، ئەوەش بەهۆی کۆبوونەوەی بەکتریا، یەکێک لەو ڕێنماییانەی شارەزایانی
بواری خۆراک بەردەوام دڵنیایی لەسەر دەدەن ئەوەیە خۆراکی بەستوو یاخود لەقتوونراو ڕاستەوخۆ
دەربهێنرێت تا مەترسی ژەهراویبوون کەمتر ببێتەوە.
ژەهراویبوونی جەستە بەهۆی
خۆراکی بەستوو یاخود لەقتوونراو کاریگەریی لەسەر لیمفەکانی جەستە دەبێت و دەبێتەهۆی
لاوازبوونی ماسولکەکان و ئاوسانی دەموچاو و دەورووبەری چاو، ئەگەری هەیە ئازارەکە بگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی
دیکەی جەستە وەک مل و قۆڵەکان و قاچ، جگە لەوەی
ئەگەری تووشبوون بە هەناسەتووندی زیاد
دەکات.
زۆرینەی پلەی ساردکەرەوەی
ناو ماڵ سەروو ٣٨ پلەیە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی جیهانی پلەی ئاسایی بۆ ساردکەرەوە ٣٧ پلەیە،
بۆیە دەرهێنانی ماسی لەناو نایلۆن یاخود قوتوودا مەترسی ژەهراویبوون کەمدەکاتەوە.
باشترە خانمانی دووگیان
و منداڵ و ئەو کەسانەی سەروو تەمەنی ٦٥ ساڵن لە خواردنە بەستووەکان دووربکەونەوە
تا زیانی تەندروستییان نەبێت، هەروەها ئەگەر خواردنە دەریاییەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ
بەکارنەهێنرێت باشترە لەناو قاپی پلاستیکدا هەڵبگیرێت، هەروەها کاتێک دەتەوێت ماسییەکی
بەستوو ئامادەبکەیت باشترە بیخەیتە ناو ئاوی ساردەوە تا دەتوێتەوە، یاخود مایکرۆوەیڤ
بەکاربهێنرێت.