تەندروستی سلێمانی: ئەگەر هاوڵاتیان پابەند نەبن ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێت

کوردستان 22/10/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەگەر هاوڵاتیان ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێت.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، "ئەوەی کە لەسەرمانە و پێویستمانە بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردومانە و بە نوێنەرانی کوردمان وتوە لە بەغدا بۆ هاوکاری و ئەوانیش بەلێنیانداوە دەنگی ئێمە بگەیەننە بەغدا".

سەباح هەورامی ئاماژەی بەوەشکرد، "لەسەر هاوڵاتیان پێویستە پابەندی بەستنی دەمامک و دەستکێش بن و رێکارەکانی خۆپارێزی و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بگرنەبەر، ئەگەر هاوڵاتیان ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێت".

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ بەرپرسانی تەندروستى هەرێم ڕایانگەیاند ئامارەکانی گیانلەدەستدان زۆر زیادیکردووە و بەرێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانیش دەڵێت ڕێژەى توشبوون لە منداڵانیشدا بەرزبووەتەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

رێگەی کۆیە – دوکان داخرا

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

تیکتۆک ئەمەشی زیادکرد

هەمەرەنگ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا