جێگرى يەكەمى سەرۆكى پەرلەمانى
عێراق ڕایگەیاند، لەڕێگەى باڵیۆزی ڕوسیاوە پێشنیازی قەرزکردنیان بۆ بوارە
خزمەتگوزاریەکان داوەتە ڕوسیا.
نوسينگەى حەسەن كەعبى،
جێگرى یەکەمی سەرۆكى پەرلەمانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ
ماكسيم ماكسيمۆڤی باڵيۆزى ڕوسيا لە بەغدا کۆبووەتەوە و یەکێک لە دۆسییەکان بریتی
بووە لە قەرزکردنی عێراق لە روسیا و جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێی راگەیاندووە، کە بەغدا
لە بوارەکانی کارەبا، ئاو و تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و نیشتەجێکردندا پێویستی بە مۆسکۆیە
تا قەرزی پێبدات.
ئاماژە
بەوەشکراوە، باڵیۆزی ڕوسیا پشتگیری
وڵاتەکەی بۆ عێراق لە ڕووی ئابوری و
سیاسییەوە دوپاتکردووتەوە و ڕایگەیاندووە، کۆمپانیا گەورەکانی ڕوسیا ئامادەن لە
عێراق وەبەرهێنان بکەن.
ئەمەش لە
کاتێکدایە لە ئێستادا حکومەتى بەغدا لە
قەیرانێکى دارایی قوڵدایە کە لەدوای ٢٠٠٣
نمونەی نەبووە و بەو هۆیەوە نزیکەى ٦٠
تررلیۆن دینار قەرزی کردووە و دەیەوێت قەرزی دیکەش بکات .