خشتەی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئەمساڵ ئاشکراکرا

کوردستان 22/10/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، خشتەی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئەمساڵی بۆ قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن بڵاوکردەوە.

وەکو لە خشتەکەدا دەرکەوتووە، ١١ی کانوونی دووەم بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم دیاریکراوە و ٢١ی هەمان مانگیش پشووی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندن دەستپێدەکات.

هاوکات رۆژانی تاقیکردنەوەکانی خوێندنگا ئیسلامییەکانیش لە خشتەکەدا دیاریکراوە، لە خشتەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەگەر رۆژێکی تاقیکردنەوەکان بەر پشووی فەرمی کەوت ئەوا تاقیکردنەوەی ئەو رۆژە بۆ رۆژی دواتر دوادەخرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا