قاوەی سەوز لە کۆمەڵێک ڕەگەزی خۆراکی تەندروست
پێکدێت کە سوودی بۆ تەندروستی جەستە هەیە، دەوڵەمەندە بە ترشی کلۆرۆجینیک کە یەکێکە
لە ماددە دژە ئۆکسانەکان و کرداری بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
ماڵپەڕی "سۆمەریە" لە هەواڵێکدا
ئاماژە بە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی قاوەی سەوز دەکات کە بریتین لە:
١. هۆکارێکە بۆ هێشتنەوەی پێست بە گەنجی
٢. چەوری جەستە دەتوێنێتەوە
٣. ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە
٤. ڕێژەی کۆڵیسترۆڵ لە جەستەدا ڕادەگرێت
٥. ڕێژەی ئەنسۆلین و شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە،
بەتایبەت بۆئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە بەسوودە.
٦. ئاستی ووزەی جەستە زیاتر بەرز دەکاتەوە
٧. ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە
٨. دڵ لە جەڵتە و نەخۆشییە باوەکان دەپارێزێت
٩. بەدهەرسی و ئازاری گەدە ناهێڵێت
بەڵام پزیشکان ئامۆژگاری ژنانی دووگیان و ئەو
ژنانەی کە شیردەدەن قاوەی سەوز نەخۆن، بۆئە کەسانە زیاتر مەترسی هەیە تاوەکو سوودەکەی،
هەروەها نابێت زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا بکرێت چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی کافاین
کە زۆر خواردنی بۆ تەندروستی خراپە.