مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان داوایکرد هاوڵاتیان دووربکەونەوە لەقەرەباڵغی وەک خۆپارێزییەک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دووبارە لە بەرزبوونەوەیە، لەبەر خاتری خۆمان و خانەوادەکانمان زۆر گرنگە کە هەموومان بەردەوام بین لە گرتنەبەری رێککارە پێویستەكانی خۆیارێزی، کە بەشێک لەو رێککارانە دوورکەوتنەوەیە لە قەرەباڵغی.
ئەم وتانەی سەرۆکی حکومەت لە کاتێکدایە دوێنێ بەرزترین رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێم تۆمارکرا.