بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند مێردمنداڵێکی
دەستگیرکردووە کە هەڵیکوتاوەتە سەر چەند مارکێت و دوکانێك.
ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
شارەزوور راگەیاند، کەسێکی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی دزیکردن و هەڵکوتانە سەر چەند
مارکێت و دوکانێک.
بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور ئاشکرایکردووە، کەسەکە لە کاتی دزیەکاندا دەمامکی بەستوە و چەکی بەکارهێناوە.
باسیلەوەشکردووە، کەسەکە لەدایکبووی ساڵی
٢٠٠١ ە لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵی دانی بە تاوانەکانیدا ناوە.
بە گوێرەی راگەیاندنی ئاسایشی شارەزوور، تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی
بەردەوامە.