هەرێم و بەغداد هاوردەکردنی بەرهەمێکیان قەدەغەکرد

کوردستان 23/10/2020

Alternate Text

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، لە هەرێم و عێراقیش هاوردەکردنی هەناریان قەدەغەکردووە.

 

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، وەک پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشت تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەکردنی هەنار قەدەغە دەکەین.

باسیلەوەشکردووە، وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراقیش هاوردەکردنی هەناری قەدەغەکرد لەسەرجەم دەروازە سنورییەکان، ئەم هەنگاوە بەگرنگ دەزانین و پاڵپشتیەکی باشی جوتیارانمانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا