حکومەتی ئەردەن لە درەنگانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی قەدەغەی
تەواوی هاتوچۆی راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی تشرینی یەکەم، لە نیوە شەودا حکومەتی
ئەردەنی قەدەغەی تەواوی هاتوچوۆی راگەیاند.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عمونی ئەردەنی، وەزیری ناوخۆی
وڵاتەکە رایگەیاندووە بۆکەمکردنەوەی رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە تەواوی
وڵاتەکەدا قەدەغەی هاتوچۆ پەیڕەو دەکرێت.
قەدەغەی هاتوچۆ لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدایە کە حکومەتی
ئەردەنی لە دژی زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە گرتویەتیە بەر، ئەویش لە رێگەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە کۆتایی هەموو هەفتەیەکدا و لە رۆژانی هەینی و شەممە.
بە وتەی ئەندامێکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، تا
ئێستا قەدەغەکان سوودیان نەبووە لە کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان لە وڵاتەکەدا.
لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی ئەردەنی دیراسەی ئەوەدەکات کە
چۆن وابکات قەدەغەی هاتووچۆ بسەپێنێت، بەڵام بە شێوەیەک کار نەکاتە سەر باری
دارایی هاوڵاتیان و حکومەتیش.