هونەرمەندێکی میوزیکژەنی کورد لە بارەی زیادەڕەوییەکانی سەر شەقامەکان هاتەدەنگ و رایەگەیاند دیمەنی ناشرین هێندە زۆربوون تکایە هیممەتێک بکەن.
بەختیار سەرسپی میویزیکژەن، لە کۆمێنتی پۆستێکی لاپەڕەی BMC لە فەیسبووک نوسیویەتی، دیمەنی زیادەڕەوی و ناشرین هێندە زۆربوون تکایە هیمەتێک بکەن.
ئەو هونەرمەندە دیمەنەکانی پارککردنی ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەکان و هەڵنەپاچینی درەختی سەر شەقامەکانی بە نموونە هێناوەتەوە.
بەختیار سەرسپی بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی شاری سلێمانی دەناسرێت لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە وەک میوزیکژەن کاریکردووە.