مەسرور بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی بنەماڵەی دکتۆر شەفیق قەزاز دەکات

کوردستان 23/10/2020

Alternate Text

بە بۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر شەفیق قەزاز، سیاسەتمەداری کورد، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بروسکەیەکی  سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی کرد.

 

ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دکتۆر شەفیق قەزاز کرد کە تێیدا هاتووە، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی، د.شەفیق قەزاز-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەی ببەخشێت.

شەوی رابردوو شەفیق قەزاز بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا