زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانی، نرخی کرێی خوێندنی ئێواران و پارارێڵی زانکۆکەی بە رێژەی ٤٥٪کەمکردەوە.
لەراگەیەندراوێکی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانیدا ئەوە هاتووە، کرێی خوێندنی ئێواران و پارارێڵیان بۆ ئەمساڵی خوێندن بە رێژەی ٤٥٪کەمکردووەتەوە.
ئەوەشئاشکراکراوە، ئێستا نرخەکانیان لە ٥٥٠هەزارەوە بۆ یەک ملیۆن و ٦٥٠هەزار دیناردایە.
ئەم بڕیارەی زانکۆکە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی ئێواران و پارارێڵی سەرجەم زانکۆکانی بە رێژەی ٤٥٪ دەرکرد.