بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ چەندین هەلی کاری بۆ وانەبێژی، بۆ هەردوو بەشی کۆمەڵناسی و پەروەردەی تایبەت راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری دەرچوانی کۆلێژی پەروەردە، بەشی پەروەردەی تایبەت و کۆلێژی ئاداب، بەشی کۆمەڵناسی دەکەین دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە سەردانی ناو دیوانی پەروەردەی شارباژێڕ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی وانەبێژی.
باسیلەوەشکردووە، لە ئێستادا تەنها دەرچوانی ئەو دوو بەشە سەردانمان بکەن، پێویستمان بە هەر پسپۆڕییەکی تر بێت بڵاویدەکەینەوە.