نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی خوێندنگە ئەهلییەکان هۆشداری دەدات

کوردستان 23/10/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان ئاشکرایکرد، زانیارییان بەدەست گەیشتووە، لەهەندێک خوێندنگەی ئەهلی دەوامی ئاسایی دەستیپێکردووەتەوە و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نابن.

پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کردووە رایگەیاندووە، زانیارییمان بەدەستگەیشتووە، کە لە هەندێک خوێندنگەی ئەهلی دەوامی خوێندکاران دەستیپێکردووەتەوە و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نابن.

ئاشکراشیکردووە، حاڵەت هەبووە، خوێندکار نەخۆشبووە و نیشانەی هەبووە نەنێردراوەتەوە بۆ ماڵەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی چوار منداڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا