رووبەڕووبوونەوەکەی نێوان حەبیب و گایتجی بەبێ هاندەران دەبێت

وەرزش 23/10/2020

Alternate Text

یەکێتی هونەرە جەنگییەکان رایگەیاند، رووبەڕووبونەوەکەی نێوان حەبیب محەمەدۆڤی روسی و جەستین گایتجی ئەمریکی لە خولی ئسهئه بۆ هونەرە جەنگیەکان، بە بێ هاندەران دەبێت.

 

بەوتەی وتەبێژێکی یەکێتی هونەرە جەنگییەکان، بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رووبەڕووبوەنەوەکە بەبێ هاندەران دەبێت و تەنها لە رێگەی تەلەفزیۆن و پەخشی راستەوخۆوە دەتوانن تەماشای بکەن.

وا بڕیارە رووبەڕووبونەوەکە سبەی شەممە ٢٤ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت لە شاری ئەبوزەبی، پایتەختی ئیماراتی عەرەبی.

شایەنی باسە کە حەبیبی روسی لە مێژووی پیشەکەیدا ٢٨ رووبەرووبونەوەی ئەنجامداوە و لەسەرجەمیاندا سەرکەوتوو بووە، لە کاتێکدا گایتجی، ٢٤ رووبەڕووبونەوەی ئەنجام داوە و لە ٢٢ یاندا سەرکەوتوبووە و لە دوو یاریدا شکستیهێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا