ئەو کەسەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە پزیشکی دادی سلێمانی هەوڵی
خۆکوشتنی دا، پارێزەرە و بەهۆی کێشەی دەروونیەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە BMC لە زاری سەرچاوەیەکەوە
دەستیکەوتووە، ئەو پیاوەی ئەمڕۆ لە پزیشکی دادی سلێمانی هەوڵی خۆسەربڕینی دا
پارێزەرە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٢ە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەو پارێزەرە کێشەی دەروونی
هەبووە و ئەمەش هۆکاری روداوەکە بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لەئێستادا ئەو پارێزەرە دۆخی تەندروستی
جێگیرە و لە نەخۆشخانەیە.