٣٤کۆچبەری کورد لەمردن رزگارکران

کوردستان 24/10/2020

Alternate Text

دەزگای لوتکە رایگەیاند، ٣٤ کۆچبەری نایاسایی هەرێمی کوردستان، لەکەناراوەکانی تورکیا لەلایەن هێزی دەریایی میسرەوە لە مردن رزگارکراون و داواش لە کەسوکارەکەیان کرد بەڵگەنامەکانیانیان بۆ بنێرن.

دەزگای لوتکە بۆ پەنابەران بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی رابردوو بەلەمێک(یەخت) لەکەناراوەکانی وڵاتی تورکیاوە کە ٥٧ کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، بۆ ماوەی چەند رۆژێك پەکیکەوتبوو بەڵام هیچ کەسێک نەچوبوو بە هانایایەوە.

روونیشیکردووەتەوە، بە گوێرەی زانیاریەکانمان زۆرینەی کۆچبەرەکان کوردن کە ٣٤ کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن، لەگەڵ هاوڵاتیەکی میسڕی و هاوڵاتیەکی توركی.

ئاشکراشیکردووە، رۆژی چوارشەممە کەشتییەکی هێزی دەریایی میسری چووە بەهانای ئەو گەشتیارانەوە و لەمردن رزگاریکردوون.

هاوکات دەزگاکە لە ئاگادارینامەیەکدا داوایکردووە، لەبەرئەوەی ئەو کۆچبەرانە لە ئێستادا لە وڵاتی میسر دەستبەسەرن، خێزانەکانیان بە زووترین کات بەڵگەنامەکانیان بۆ رەوانە بکەن بە مەبەستی رزگارکردنیان.

ئەو بەڵگەنامانەی پێویستە بۆ دەزگاکە بنێردرێن بریتین لە:کۆپی پاسپۆرتی عێراق، کۆپی کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە، ژمارە تەلەفۆنی کەسوکار و شوێنی نیشتەجێبوونی کۆچبەرەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان یان عێراق.

ئەمە لە کاتێدایە چەند مانگێکە شەپۆلێکی نوێی کۆچی نایاسایی هاوڵاتیانی هەرێم دەستیپێکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا