بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یاری کلاسیکۆ بە شێوەیەکی بێدەنگ و بەبێ ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگەی کامپ نو، بەرێوەبچێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، لەیاریگەی کامپ نو، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنا، لە گەڕی حەوتەمی یارییەکانی خولی ئیسپانیا بەیەکدەگەن.
بڕیارە یارییەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت، ئەمەش وەک رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.